پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەبەرورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بڕی سێ بۆ پێنج هەزار دینار رووی لە بەرز بوونەوەکردووە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕیش بە 197ل61 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن کە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 483 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە443 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 423 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 363 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.