پاریس سانجێرمان مباپێ دوور خستەوە
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
دوای ئەوەی کیلیان مباپێ لە پەیامێکدا ڕاگەیاند کە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ ناکاتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 22 ی تەممووزی 2023، یانە فەرەنسییەکە لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا ناوی مباپێ لە لیستی گەشتەکەی بۆ ئاسیا دوورخستەوە، بەپێی قسەی شارەزایانی وەرزشی، ئەمە دەستپێکی جەنگی نێوان یانە فەرەنسییەکە و مباپێ یە .
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامووس ی نزیک لە پاریس سانجێرمان، دوای دوورخستنەوەی ناوی مباپێی لە گەشتەکانی ئاسیایی بۆ کۆریای باشوور و ژاپۆن، ڕاگەیاند :”پاریس کیلیان مباپێی خستووەتە “لیستی فرۆشتن”، دوورخستنەوەشی لە لیستەکە هەر لەو چوارچێوەیە دایە کە بە واتای “ژیان دوای مباپێ” دێت.”