زاری کرمانجی – سۆران :
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 12 بنکەی وەرگرتن و تۆمارکردنی چەک بۆ هاووڵاتییان لە دەرەوەی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە سەرجەم پارێزگاکان بۆ ماوەی یەک ساڵ دەکاتەوە و چوار جۆری مۆڵەتی چەکیش دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی تەمەنیان لە سەروو 21 ساڵەوەیە. دوای تۆمارکردنیان چەکەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکاتەوە، پاش ساڵێک لە کردنەوەی بنکەکان هەر چەکێکی تۆمارنەکراو بگرن ئەوا بە چەکی قاچاخ لە قەڵەم دەدرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.