زاری كرمانجی-چۆمان
ئەگەرچی بڕیاربوو لە چەند ساڵی رابردوو كار لەسەر پڕۆژەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد- سەكران بكرێت، كەچی تائێستا دەستی پێنەكراوە، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆرانیش، زانیاری لەم رووەوە دەخاتەڕوو.
د. فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بەزای كرمانجی گووت: ” پرۆژەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد-سەكران، گرنگ و پێوستە بۆ دەڤەرەكەو هەرێمی كوردستان بە گشتی، بەڵام پڕۆژەكە گوژمەیەكی زۆری پێویستە بۆ جێبەجێكردنی”.
ئاشكراشی دەكات ” چەند جارێك لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قسەی لەسەر پڕۆژەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد-سەكران كراوە، بۆ ئەوەی بەشێوازێك لە داهاتوودا كاری جددی لەسەر بكرێت.