بەپێێ ڕێنوێنییەكان ئەم بڕیارەی وەزارەتی حكومەتی هەرێم ” هەر كەسێك چەكی بێ مۆڵەتی لێ بگیرێت یان بیفرۆشێت، یان چاكی بكاتەوە یان دەستاودەستی پێوە بكات، ئەوا بە بەندكردن بۆ ماوەیەك یەك ساڵ كەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، بە پێبژاردنێك لە دوو ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت”.
بەپێی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ كۆتایی بە تۆماری چەكی بێ مۆڵەت هات، هەر كەسێك چەكی بێ مۆڵەتی پێ بگیرێت، زیندانی دەكرێ و لەڕووی مادیشەوە دەبێت سزا بدرێت.
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سێ مانگی دیاری كرد بۆ تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەت، دوێنێ هەینی كۆتایی وادەی دیاری كراو بوو، بە پێی قسەی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ “لە ئەمڕۆوە هەر هاووڵاتییەك چەكی بێ مۆڵەتی پێ بێت سزا دەدرێت و زیندانیش دەكرێت”.
بەپێێ ڕێنوێنییەكانی ئەم بڕیارەی وەزارەتی حكومەتی هەرێم هەر كەسێك چەكی بێ مۆڵەتی لێ بگیرێت یان بیفرۆشێت، یان چاكی بكاتەوە یان دەستاودەستی پێوە بكات، ئەوا بە بەندكردن بۆ ماوەیەك یەك ساڵ كەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، بە پێبژاردنێك لە دوو ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت”.