لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن و 641 هەزار و 566 دەنگدەر مافی دەنگدانیان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەیە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند” بەپێی دوایین ئامارەكانی كۆمیسیۆن، لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 641 هەزار و 566 دەنگدەر هەن، لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین دەنگدەر هەیە و پاش ئەوە پارێزگای هەولێر و پاشان دهۆك دێت، جگە لەوەش 173 بنكەی تۆماركردنی دەنگدەران لە سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان هەیە”.
پێشتر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق پێشنیاریان بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كرد رۆژی 18ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمان بكرێت، بەڵام بەپێی زانیارییە نافەرمییەكان، سەرۆكایەتی هەرێم داوا دەكات رۆژی 24ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنەكە بكرێت.