موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کوێستانی خنێرەی سنووری قەزای سیدەکان، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک وەرگەڕا، بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکانیش دەڵێت، هاووڵاتییەکە بەسەختی بریندار بووە و هاوسەرەکەشی گیانی لەدەستداوە .
کاروان فەیسەڵ، بەرپرسی کارگێڕی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” کەمێک بەر لە ئێستا هاووڵاتییەک بەناوی ” خۆشەوی سلێمان عادێ ” تەمەن 70 ساڵان بە برینداری گەیاندرایە بنکەی تەندروستیمان کە لەئەنجامی وەرگڕانی ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری ” پیکاب” بەسەختی بریندار ببوو، رەوانەی فریاکەوتنی سۆرانمان کرد .
ئاشکراشی کرد:” هەر لەو ڕووداوەدا، ئافرەتێکیش بەناوی ” دوڕێ مستەفا عەدۆ ” تەمەن 55 ساڵان گیانی لەدەستداوە .
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی ئەو ژن و مێردە خەڵکی سنووری قەزای مێرگەسۆرن و کاسبکارن و خەریکی کاری ” هەنگەوان”ـی بوونە لە کوێستانی خنێرەی سیدەکان .
شایەنی باسە، ئەمساڵ دووەم حاڵەتی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست ڕوودەدات و سێ کەس بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی .






























































