زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
زانایانی بواری پزیشکی زانکۆی هارڤارد بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێکهاتەی کیمیایی نوێیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت پیربوون پێچەوانە بکاتەوە. ئەوان بەنیازی دابینکردنی ئەم پێکهاتایەن لە شێوەی حەبدا بۆ ئەوەی پرۆسەی پیربوون پێچەوانە بێتەوە.
بەم شێوەیە دەتوانین هیوای چارەسەری دژە پیربوون بخوازین کە زۆر باشتر بن لە چارەسەری جینی.
پێشتر توێژەرانی زانکۆی هارڤارد توانیویانە بە شێوەیەکی کاریگەر دووبارە پرۆگرامی ئێپیجینۆم بکەنەوە. بەڵام چارەسەری جینی ڕێگەیەکی زۆر گران و قورسە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ماددە کیمیاییە نوێیەکان دروست بوون کە هەمان ئەرکیان هەیە.
لە تاقیکردنەوەکاندا کە لەسەر جۆرە جیاوازەکانی خانە ئەنجامدراون، ٦ جۆر پێکهاتەی کیمیایی دەستنیشانکراون کە دەتوانن خانەکان بگەڕێننەوە بۆ دۆخی گەنجی.