رێگای رەزو باخ و کوێستانەکانی سنووری وەرتێ پاککرانەوە
محەممەد مەحموود – وەرتێ :
لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان، شارەوانی ورتێ هەڵمەتێکی پاککردنەوەی رێگای رەزو باخەکانی گوندەکانی دەستپێکرد”.
هەژار حاجی ، سەرۆکی شارەوانی وەرتێ بە زاری کرمانجی راگەیاند” وەک سەرۆکایەتی شارەوانی وەرتێ بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری گوندەکان هەڵمەتێکی بەرفراوانمان ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی ڕێگای ڕەز و باخەکانی سنووری گوندەکانی ناحیەی وەرتێ، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ دانیشتووانی گوندەکان و گەیشتنیان بەناو ڕەز و باخەکانیان لەکاتی پێ گەیشتنی بەرو بوومەکانیان”.
سەرۆکی شارەوانی وەرتێ، گوتیشی ” جگە لەرێگای گوندەکان چەند کۆێستانێکیشمان هەنە لە سنووری وەرتێ لەوێش خەڵک رەزو باخی هەیە ئەوانیشمان پاککردۆتەوە، لەسنووری وەرتێ ١٧ گوندمان هەیە، بەڵام بە هۆکاری سیاسی و بوونی پەکەکە چەند گوندێک نەتواندراوە رێگای رەزو باخەکانیان پاکبکرێتەوە، ئەوانیش ٥- ٦ گوند دەبن، بوونی پەکەکە نەبوایە لەو گوندانە دەستی خزمەتگوزاری زیاتریش دەگەیشتە ئەو گوندانە، وە ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت بۆ تەواوی شوێنەکانی تر لە ڕۆژانی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.