پشتیوان كەریم-سۆران
بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند: ” زیاتر لە دوو هەفتەیە لیستی وانەبیژان بۆ مانگی شەشی بۆ گەنجینەی سۆران نێردراوە، بەڵام تا ئیستا هیچ وەزارەتێک بە وەزارەتی پەروەردەشەوە موچەی مانگی شەشی وەرنەگرتووە، بۆیەش تا ئێستا كرێی وانەبێژی خەرج نەكراوە”.
م. عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران روونیشیکردەوە: ” گرفت لە لیستەکاندا نییە، ئەگەر پارەی پێویست هەبێت بۆیان خەرج دەکرێت ئێمەش لە چاوەڕوانیداین.