شەهلا رەشید- سۆران
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی رواندز، دەڵێت ” نەخۆشخانەی رواندز، لە رووی پزیشكی پسپۆڕەوە پێشتر كەموڕكی هەبوو، بەڵام دوای دەستبەكاربوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، هەوڵێكی زۆر دراوە بۆ نەهێشتن و چارەسەر كردنی كەموكوڕییەكان.
سەپان قادر، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ماوەیەك بەر لە ئێستا نەخۆشخانەی رواندز لە رووی پزیشكی پسپۆڕییەوە كەموكوڕی هەبوو، بەڵام دوای كرانەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، چوار پزیشكی پسپۆڕی لە بوارەكانی ئافرەتان، منداڵان، پێست و ئێسك بۆمان دابینكران، هەروەها تا راددەیكی باش گرنگی بە سێكتەری تەندروستی دراوە لە قەزای رواندز و چاوەڕێی خزمەتی زیاتریش دەكەین.
ئاشكراشی كرد” جگە لە دابینكردنی پزیشكی پسپۆڕ، گرنگی بە بەشی فریاكەوتنیش دراوە لەڕووی دابینكردنی ئامێرەكان، كۆمپیوتەر و ئامێرە كارەباییەكانی دیكە، پلان و بەرنامەی باشتر هەیە بۆ نەخۆشخانەی رواندز، تا بتوانین زیاتر خزمەتی هاووڵاتییان بكەین و ئەوانیش بتوانن زیاتر لە سێكتەری تەندروستی سوودمەند بن”.
دەشڵێت ” لە بەرنامەدا هەیە پزیشكی زیاتریش لە بوارە جیاجیاكانی دیكە بۆمان دابین بكەن، خزمەتگوزارییەكان بەرفراوانتر دەبن و لە هەوڵی ئەوەشدانە پەرەی زیاتر بە نەخۆشخانەی رواندز بدرێت.