مەنسور سبحی :زاری کرمانجی
ئەندازیار خوسرەت سادق, بەڕێوەبەری چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران, بەزاری کرمانجی راگەیاند: ” کاروانی خزمەت گوزاریەکانی ئیدارەیی سەربەخۆیی سۆران بەردەوامیان هەیە، لەپلان و بەرنامەی بەرێوبەرایەتیماندا چەندین رێگای سەرەکی هەن، بڕیاری نۆژەن کردنەوە یان بۆ دەرچووە”.
گوتیشی ” لەو رێگا سەرەکیانەی کە لەئێستادا بڕیاری نۆژەن کردنەوەیان بۆ دەرچووە، بریتین لە رێگای سیدەکان و ریگای بێخاڵ، کە هاموشۆیەکی زۆریان لەسەرە لەماوەیەکی نزیک نۆژەن دەكرێنەوە.