وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە- ژیان برهان
هەلێك بۆ فراوانكرنی ئابووری عێراق و هەوڵێك بۆ دووركەوتنەوە لە پشتبەستن بە نەوت و سامانە سرووشتییەكان.
كۆمپانیای (ئای كیو) پڕۆژەیەكی نوێی دامەزراندووە بە ناوی رێگەی ئاوریشم كە ئێستا دەتوانێت لە رێگەی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیكەوە راستەوخۆ عێراق ببەستێتەوە بە ئەوڕوپا.
بە پێی ئاژانسی هەواڵەكە، تا ئێستا لە ٪۸٠ی ئینتەرنێتی جیهان لە وڵاتی میسرەوە بووە، بەڵام ئێستا عێراق بووەتە بژاردەیێكی نوێ بۆ دابین كردن و ناردنی ئینتەرنێتی (فایبەر ئۆپتیك) بۆ تەواوی وڵاتانی ناوچەكە.