پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەمە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەبەراورد بە دوێنێ نزیکەی هەزار دینار بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە، هاوکات گۆڕانکاری بەسەر بەشێک لە جۆرەکانی دیکەی دراودا هاتووە .
حاجی محیەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاڵگۆڕی دراوی قەزای ناوەندی سۆران گوتیشی: کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 149,500دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی بە چوار ملیۆن 800 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیارو 750 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 131 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.