زاری كرمانجی-چۆمان
لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن تیمەكانی فەرمانگەی ئاوی چۆمان، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەكێكی قەزای چۆمان.
لەمبارەوە سورا ئەكڕەم، قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” لە درێژەی كاروپڕۆژە خزمەتگوزاریەكانماندا، دەستكراوە بە درێژ كردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەكێكی سەنتەری قەزای چۆمان بە درێژایی ٧٠٠ مەتر، لە گەڕەكەكانی (شۆڕش، كۆسرەتان، گردمەندیل) لەلایەن فەرمانگەی ئاوی چۆمان كار بۆ درێژكردنەوە و فراوانكردنی تۆڕی ئاو دەكریت، لە چوارچێوەی پڕۆژەكە لە سەر بوودجەی ئیدارەی سۆران” .
گووتیشی: ” لەنزیكەوە چاودێری پڕۆژهكە دەكەین، تیمەكانی فەرمانگەی ئاو كاری تیادا دەكەن بۆ جێبەجێكردنی، دەستخۆشی بۆ بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی چۆمان و تەواوی تیمەكانیان، كەلەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بە شێوازی جیا جیا بەردەوام دەبن.