موڕشید برادۆستی- سیدەکان:
ئەمڕۆ چوارشەممه، سەنتەرە حکوومییەکان و چالاکوانان هەڵمەتێکی هوشیار کردنەوەی هاووڵاتییانی دەڤەری برادۆستیان لەبارەی تۆمار کردنی چەکی بێ مۆڵەت ئەنجامدا و کۆڵان بە کۆڵان بەردەوامیان بەهەڵمەتەکەدا و خەڵکێکی زۆریان لە بڕیاری حکوومەت و وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار کردەوە .
موسا بێسۆکی بەرپرسی ناوەندی ڕۆشنبیری و هزری داستانی خواکوڕک، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لەسەر ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری کارو باری ناوخۆی ئیدارەی سۆران و قایمقامی قەزای سیدەکان، ناوەندەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان و سەنتەری ڕۆشنبیری خانمانی سیدەکان هەڵمەتێکی هوشیارکردنەوەمان لە ناوبازاڕ و کۆڵانەکای سەنتەری قەزای سیدەکان دەست پێکرد و تیایدا بڵاو کراوە و ڕوون کردنەوەمان پێدان لەسەر چۆنیەتی تۆمار کردنی چەکی بێ مۆڵەت کە تەنها دوو ڕۆژی تریان لەبەر دەست ماوە بۆ تۆمار کردنی چەکەکانیان .
زیاتر گووتی:” لەم هەڵمەتەماندا بۆمان ڕوون بوەوە کە زۆر لەهاووڵاتییان بەهەڵە لەتۆمار کردنی چەکەکانیان تێگەیشتبوون و وایاندەزانی چەکەکانیان دەستیان بەسەر دادەگیرێت یان دەبێتە موڵکی حکوومەت، هەروەها هەندێک لەهاووڵاتییان واتێگەیتبوون کەلەبڕی تۆمارکردنی چەکەکانیان بری 150 هەزاردیناریان لێوەردەگیرێت، بۆیە کاتێک ڕوون کردنەوەمان بە هاووڵاتییاندا، ئەوکات بەتەواوی تێگەیشتن و بەڵێنیاندا کە بەزووترین کات چەکەکانیان تۆمەر بکەن .
بێسۆکی، گووتیشی:” سوپاسی هاووڵاتییان و دانیتشوانان و کاسبکارانی قەزای سیدەکان دەکەین، کە زۆر بەجوانی پێشوازیان لێکردین و گوێیان بۆگرتین و بەڵێنی هاوکاری و پابەند بوونییاندا بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی حکوومەت و وەزارەتی ناوخۆ”.