زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، دەڵێت: ” بەپێی هەڵكەوتەی سنوورەكەمان، چەند ناوچەیەكی گەنجاو هەن ترفلیكی لێ دروست بكرێت، بۆ ئەم مەبەستە چەند شوێنێكمان دەستنیشان كردوون و چاوەڕێی وەبەرهێنەرین.
د.فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران، بەزای كرمانجی راگەیاند ” بەپێی هەڵكەوتەی سنوورەكەمان، چەند شوێنێكی گەنجاو هەن بۆ ئەوەی هاوشێوەی چیای كۆڕەك ترفلیكی لێ دروست بكەین، بۆ ئەم مەبەستە چەند شوێنێكمان دەستنیشان كردوون و چاوەڕێی وەبەرهێنەرین”.
گووتیشی : ” بەهیواین وەبەرهێنەران بۆ ئەم مەبەستە بێنە پێش و كار لەسەر دروستكردنی ترفلیك بكەن، ئەمەش لەچەندین رووەوە تایبەت مەندی و گرنگی دەبێت، بۆ دەڤەرەكە بەتایبەتیش لە رووی گەشتیارییەوە”.