سەنگافورە یەکەمە و عێراق لە کۆتایی ڕێزبەنديهكه دایە
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
ڕێزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان بڵاو کرایەوە، بەپێی ڕێزبەندییەکە سەنگافورە پلەی یەکەمی گرتووە و عێراق و سوریا و ئەفغانستان وەک سێ لاوازترین پاسپۆرتی جیهان لە خوارەوەی ڕیزبەندییەکە دەبینرێن .
هێنلی و پارتنەرز، دامەزراوەیەکە کە خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری ڕەگەزنامە و نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی جیهانی پێشکەش دەکات، لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهانی بڵاو کردەوە، پاسپۆرتی ژاپۆن لە پلەی یەکەوە بۆ پلەی سێیەم دابەزی و پاسپۆرتی سەنگافورە بوو بە بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان و بەبێ ڤیزا توانای چوونە ژوورەوەی هەیە بۆ 192 وڵات، دوای سەنگافوورە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا بە چونە ناوەوە بۆ 190 وڵات بۆ پلەی دووەم بەرزبوونەوە، بە چوونە ژوورەوە بۆ 189 وڵات بەبێ ڤیزا، پاسپۆرتی ژاپۆن پلەی سێیەمی گرتووە و پاسپۆرتی ئەمریکاش لە ڕیزبەندی 10 پاسپۆرتی سەرەکیدایە.
هەروەها پاسپۆرتی تورکیا بەپێی ئەو پێوارانەی لە ڕاپۆرتەکەدا خراوەتەڕو پلەی 53ی گرتووە و توانای هەیە بەبێ ڤیزا سەردانی 114 وڵاتی جیهان بکات.
هەرچی پاسپۆرتی ئەفغانستان و عێراق و سوریا یە، تەنیا 27 خاڵیان لە گەشتە بێ ڤیزاکاندا بەدەستهێناوە و لە خوارەوەی ڕیزبەندییەکەن و بەمەش سێ لاوازترین پاسپۆرتی جیهانن.