محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
بەبۆنەی تێپەڕبوون بەسەر 52 ساڵەی دامەزراندنیان چین و توێژە جیاوازەكان و بەرپرسانی حكوومی و حزبی لە ئیدارەی سۆران، پەیامی پیرۆزبای خۆیان ئاراستەی بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان و تەواوی مامۆستایانی ئاینی كرد”.
بەبۆنەی دامەزرانی ئەم یەكێتیە دوێنی چوارشەممە سەرۆك مسعود بارزانی بەبۆنەی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە هەولێر سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی كرد، لەلایەن دكتۆر عەبدوڵلا سەعید وەیسی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و دكتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، و ئەندامانی یەكێتی زانایانی ئیسلامی پێشوازی لێكرا.
سەرەتا سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەناوی سەرجەم زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەخێرهاتنی سەرۆك مسعود بارزانی كرد و كورتەیەكی لەبارەی مێژوو و كار و ئامانج و ئەركەكانی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا ئەم سەردانەی سەرۆك بارزانی سەردانە بۆ ماڵی هەموو زانایانی ئایینی ئیسلامی لە كوردستان.
سەرۆك بارزانی جارێكی دیكە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد، و پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی لە كوردستان دەربڕی، هیوای خواست چۆن لە رابردوودا رۆڵی كاریگەریان لە بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و رەتكردنەوەی ژێردەستی و چەسپاندنی ئاشتی و پێكەوەژیان و دینداری هەبووە، بەهەمان شێوەش لە داھاتوودا لە خزمەتكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەھا پیرۆزەكان بەردەوام بن>