بڕیارێکی پەرلەمانی بەریتانیا، نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەران دەکات
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
دوای ئەوەی پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژە یاسایەکی نوێی تایبەت بە کۆچی نایاسایی پەسەند کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی هاتە دەنگ و پرۆژە یاساکەی دژ بە مافی مرۆڤ ناو برد.
پرۆژە یاساکە، تەنیا لەسەر ئەوە ماوە ببێت بە یاسا و لە ڕۆژانی داهاتوودا بخرێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
پرۆژە یاسای تایبەت بە کۆچی نایاسایی، حکومەتی بەریتانیا دەستکراوە دەکات، بەوەی هەر کۆچبەرێک بە نایاسایی ڕوو لە وڵاتەکەی بکات، ڕێگری بکات کە داوای مافی پەنابەری بکات و دیپۆرتی وڵاتی خۆی یان وڵاتێکی سێیەمی سەلامەت لە نموونەی ڕواندا بکات.
دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە لە لایەن پەرلەمانی بەریتانیا، فیلیپۆ گرانتی بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، ڕاگەیاند : ئەم یاسایە دژی مافی مرۆڤە و ئەوانەی کە پارێزراو بوون لە ڕابردوودا، ژیانی ئەوانیش دەخرێتە مەترسییەوە.”