زاری کرمانجی – سرێشمە:
بە مەبەستی چۆنیەتی وەرگرتنی شیری ئاژەڵ و پێدانی ڕێنمایی ڤێتەرنەری بە ئاژەڵدارەکان، ئەمڕۆ ١٩ تەموزی ٢٠٢٣، کارگەی “زۆم”، بۆ بەرهەمهێنانی بابەتە سپیەمەنی و شیرنیەمەنیەکان لە شارۆچکەی سرێشمە سمینارێکی بۆ خاوەن ئاژەڵ و کاسبکارانی ئەو بوارە ڕێکخست.
لەلا یەكی دیكەوە، لە رۆژانی رابردوو، لە قەزای سیدەكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاژەڵدار و هاووڵاتییان سیمینارێكیان بۆ رێكخرا و لە بارەی بەخێوكردنی ئاژەڵ بە تایبەت مانگا و چۆنیەتی بەرهەمهێنانی سپیاتی رێنمایی تایبەتیان پێدرا .