زاری كرمانجی- سۆران:
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، رایدەگینێت، بە مەبەستی پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری زیاتر لە بواری ددان، ساڵی رابردوو، بڕیار درا بە كردنەوەی سەنتەرێكی تایبەت بە پسپۆڕی ددان لە سۆران، بەڵام بەهۆی كەم و كوڕی و كەمی پێداویستی بە داخراوی ماوەتەوە .
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بۆ زاری كرمانجی، دووپات لەوەدەكاتەوە، سەنتەری ددان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران كە پێك دێت لە بەشەكانی پزیشكی، تاقیگە، تەندروستی ددانی منداڵان و چەندین بەشی دیكەش لەخۆ دەگرێت، بە گشتی ئەوەی پەویەست بێ بە ددان لە هەموو تەمەنەكان لەو سەنتەرە بەردەست دەبێت و بەیانیان و ئێوارانیش كراوە دەبێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێداویستی پزیشكیمان كەمن سەنتەرەكە لە ئێستادا نەكراوەتەوە .
گووتیشی:” بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بەرنامە و پلانی نوێیان هەیە بۆ سەنتەری ددان، دەیانەوێت زیاتر پەرەی پێبدەن و بەرەو پێش ببەن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران بتوانن زیاتر لێی سوودمەند بن و دووبارە سەنتەرەكە بكرێتەوە”.