پشتیوان کەریم- سۆران:
ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لەکاتی کردنەوەی بازاڕی بۆڕسەدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە، هاوکات گۆڕانکاری بەسەر بەشێک لە جۆرەکانی دیکەی دراودا هاتووە کە هەریەک لە پاوەن و یۆرۆ بەرزبونوەوەی زیاتریان بەخۆیەوە بینی بەراورد بە هەفتەی رابردوو .
حاجی محیەدین، ئەوەشی خستەڕوو:” کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەن کە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 148,500دینارە، 100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی بە چوار ملیۆن و 850 هەزار تمەن، هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیارو 720 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەهای 100 یۆرۆش بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت, هاوکات 100 پاوەند بەرامبەر بە 131دۆلار، 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,500 دیناری عێراقیە, 100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3,100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.