فەرهاد قەسرێ
ماوەیەک بەر لە ئێستا جەماعەتێک پێکەوە دانیشتبووین و باسمان لە دوا پێشهاتەکانی مووچە دەکرد، دەیانگووت: سوپاس بۆ خوا، مووچەکەمان دەکەوێتە سەر بەغدا و ئەمجارە هەموو مانگێک بە بێ دواکەوتن مووچەکەمان لە بیستی مانگ وەردەگرین .
گۆتیان ڕای تۆ چییە ؟
ئەمنیش گۆتم : ئینشاڵڵا قسەی من ڕاست نابێت، بەڵام مووچە کێشەی تێ دەکەوێت
گۆتیان پەکو چەندی ڕەش بینی، کوڕە بەغدا خەنی مان دەکات
لە وەڵامدا پێمگووتن بەداخەوە بەغدا تۆڵەی کوردیەتی ڕابردوومان لێ دەکاتەوە، تۆڵەی ئەوەمان لێ دەکاتەوە لە ئەشکەوت دەژیاین، بەڵام ملکەچی هیچ تۆپ و تەیارە نەبووین، جارێک باوی ڕەحمەتیم ئەو ئەشکەوتەی پیشاندام کە لە کونە چەکچەکیلێ لە وەڵزێ، گۆتی ماڵ و منداڵن لێرە دەشاردەوە لە بەر تۆپ باران و تەیارەی، بە خۆشن دەچووینە چیای هەندرێن لۆ شەڕی،
ئەمنیش پێم گۆت :باشە لۆ ئەو شەڕە و دەکرد لۆ دە گەڵ بەغدا ڕێک نەدەکەتن؟
بە زەردەخەنەوە گۆتی : کوڕم چاک ئەو قسەیە لە گوێ بگرە
بەغدا هیچ کات دەگەڵ مە ڕێک ناکەوێ، ئەگەر ڕێکیش بکەوێ فێڵمان لێ دەکات
پێم گۆت لۆ؟
گۆتی: بەغدا دەیەوێ ئێمە سەر شۆڕ بین و هیچ کوردێکیش قبووڵی سەر شۆڕی ناکات، مردن باشترە لە ملکەچی لۆ بێگانە،
ئەمنیش ئەو قسەی باوکی ڕەحمەتیم وە بیر هاتەوە
پێم گۆتن:
وە لەکاتی خۆی مووچە نانێرێت و ههـ زار بیانوومان پێ دەگرێ و بەدوو مانگ یەک مووچە دەدرێ، بەغدایەک سەری سوڕمایە لە پێشکەوتن و گەشەسەندنی کوردستان چۆن بە ئاسانی دێتە ژێر بار !
بەداخەوە سیاسییەکانمان دەرەقەتی ئەو زوڵمەی ئەوان نەهاتن .