زاری كرمانجی-سۆران
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆرانیان کرد، لەسەر چەند تەوەرێكی گرنگ كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا.
لەمبارەوە خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر، بە سەرپەرشتی شوکریە عەباس قادر، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە وەکالەت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆرانیان کرد، لە سەردانەکەیاندا دووبارە دیراسەو پێداچوونەوە، بەماستەر پلانی سۆران و ڕواندز و خەلیفان تاوتوێکرا، هەریەکە لە سەرۆکایەتی شارەوانی ” سۆران، ڕواندز،خەلیفان” ڕاسپێردران، بۆ دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لەناو ماستەر پلانەکانیان دا هەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” لە کۆبوونەوەکەدا، چەند سەرنج و پێشنیارێک لەلایەن سەرۆک شارەوانییەکان خرانەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر، هەموو پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
ئاشكراشی دەكات ” لە هەنگاوی داهاتوو دا دەست دەکرێت، بە دووبارە دیراسەکردن و پێداچوونەوە بە ماستەر پلانی گشت سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی سنوورەکەمان.