محەممەد مەحموود – سۆران :
دوێنێ لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی پاییز کەش و هەوا بەتەواوی گۆڕانکاری بەسەر داهاتوو هەر لەسەرەتاوە پاییز بە باران بارین دەستی پێکرد.
ساڵی رابردوو لە کۆتاییەکانی مانگی ١٠ باران باری، ئەمساڵ لەگەڵ هاتنی پاییز باران بارين دەستی پێکرد و لە چۆمان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٥ ملم باران باریووە.
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی چۆمان رایگەیاند” وەرزی باران بارین لە باڵەکایەتی دەستی پێکرد و دوێنی یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز و سەرەتای دەست پێکردنی باران بارین بوو بڕی ( 5 ملم ) باران باری .
یەکەم باران بارینی ساڵی ڕابردوو لە ٢٠٢١/١٠/٣٠ بوو کە بڕەکەی ٢٥ملم باران بوو .
زیرەک شوان ، لەبەشی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە 24 کاتژمێری رابردوو ١٫١ ملم باران باریووە لە سنووری قەزای سۆران.
زیرەک شوان، ئاماری مێرگەسۆریشی راگەیاندو گووتی ” کەمترین باران بارین لە مێرگەسۆربووە لە 24 کاتژمێری رابردوو ٠٫٣ ملم باران باریووە.
گەیلان رەشاد، بەرپرسی وێستگەی کەشناسی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند ” لە 24 کاتژمێری رابردوو لە رواندز 1،1ملم باران باریووە.