ژیمان دری
لەهەر سەردەمانێك و بەروار و رۆژێكدا هەواڵی تیروركردن و سووتاندن و تێكدانی سروشت و كاولكردنی ماڵی كورد دەبیستین، كە هیچ كات هەستی بە خۆشی نەكردوە!
ئەو هەموو شەهیدە دراوە بە كەس بەسەریان بەجواب نایێت، ئەی ناڵێن پێشمەرگە تاجی سەرە؟ هەزاران ماڵی شەهید و بریندار بەر نەخوشی و كەم دەرامەتی كەوتوون، لەناو سەد كەسیاندا یەك كەس بەخۆشی دەژیت ئەویشیان دەبێت بە سەردێری هەواڵەكان.
كێ زیانی پێگەیشت لەم شەهیدانە
بەرپرسانی حیزب؟
مەسول؟
خاوەن كۆمپانیا؟
مودێل؟
نا ئەوان تەنیا بڵاویان دەكەنەوە ئەوەی جەرگیان سووتا دایك و باوك و خێزانەكانیانن، تا كەی ئەو هەموو جوداكاریە، چونكە دەڵێن پێشمەرگەن دەبێت هەر شەهید ببن.
بەڵام ئەگەر كچە مودێلێك یان كوڕە بەرپرسێك، بەهۆی خێرایی لێخوڕین بریندار بووبێت، رەوانەی ئەوبەڕی دونیا دەكرێت.
كەسانێك بە حەزی خۆیان دەسوڕێنەوە دەست دەكەن بە تاڵانكردن و بەقیڕۆدانی سامانی وڵات، بەبێ ئەوەی ئینتیمایان هەبێت و بزانن كە كوردیش خاوەن هەرێمێكی سەربەخویە !
ئەی ئەوانەی باسی داهاتووی گەنج دەكەن، ئەوانەی باسی پڕوژە گەورە گەورە دەكەن، ئاورێك لێرە بدەنەوە، ئایا بەم شێوەیە داهاتووی گەنج لەم وڵاتە دروست دەبێت، بەم شێوەیە سەربەخۆ دەبین بەم ئاستە پێش دەكەوین..؟
“وەك كوردەواری دەڵێت لەپێش چاوی خاوەن ماڵ ماڵ دەدزرێت لەبەر بەرژەوەندی دەڵێت تۆ ئازادیت هەرچی دەیبەیت”