زاری کرمانجی-سمیلان
بە گوژمەی ١٤٧ میلۆن دینار، دەستکراوە بە دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە گوندی گەزنە، سەربە ناحیەی سمیلان لە سنووری قەزای چۆمان.
د. کامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند ” لەبەردەوامی کاروپڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ڕەزامەندی وەزارەتی تەندوستی دەستکراوە بە پڕۆژەی دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە گوندی گەزنە سەربە ناحیەی سمیلان”.
لای خۆیەوە شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” پڕۆژەی دروستكردنی بنكەی تەندروستی گوندی گەزنە، بە گوژمەی 147 ملیۆن و 400 هەزار دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی دروست دەكرێت”.
گوتیشی ” پڕۆژەكە پێشتر رەزامەندی لەسەر دراوەو لە ئێستاشدا لە رێگەی بەڵێندەر دەست بەكارەكانی كراوە، لە نزیكەوە سەردان و چاودێری دەكەین، لە شێوازی جێبەجێ كردنی”.