زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی سەدان خاوەن پێداویستی تایبەت، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە هەولێر لیژنەی پزیشكییان ئەنجامداوە، لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی ناوەكانیان و دابین كردنی مووچەدان.
لای خۆیەوە توران خدر عیسا، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەو خاوەن پێداویستییانەی كە رەوانەی لیژنەی پزیشكی كراون لە شاری هەولێر چەند جۆرێكن، دوای دیاری كردنی ئەنجامی رێژەی پەككەوتەییان، رێكاری ئیداریان بۆ دەگیرێتەبەر”.
گووتیشی: ” ئێمە لای خۆمان هیچ گرفتێكمان نییە، تەنها لە چاوەڕوانی ئەوەداین رەزامەندی وەزارەتی دارایان بۆ دربچێت و هاوكاری مانگانەیان بۆ تەرخان بكرێت.