بڕیارە ئەمڕۆ سێشەمە سیباستیان لیكۆرنۆ، وەزیری بەرگری فڕەنسا سەردانی بەغدا و هەولێر بكات و چاوی بە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك بارزانی و گەورە بەرپرسانی هەرێم بكەوێت.
وەك رۆژنامەی ( لو فیگارۆ)ی فڕەنسی بڵاوی كردەوە بڕیارە دوای سەردانی بۆ قەتەڕ، لیكۆڕنۆ سەردانی بەغداش بكات و چاوی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق بكەوێت، جیا لە فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق، هێزەكانی فڕەنساش لە عێراق بەسەر دەكاتەوە، كە لە چوارچێوەی هێزە نێودەوڵەتییەكان لە عێراقن.
هەروەها بڕیارە وەزیری بەرگری فڕەنسا سەردانی هەولێر بكات و چاوی بە سەرۆك بارزانی و گەورە بەرپرسانی هەرێم بكەوێت، بەدەر لەوانە هێزەكانی فڕەنسا و هاوپەیمانان بەسەر بكاتەوە.
































































