رۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران دەنگۆی دووبارە گرێبەست كردن لەگەڵ فەرمانبەرانی خانەنشینكراو رەت دەكاتەوە و دەڵێ ئەو گەندەڵییە چارەسەركراوە.
زاری كرمانجی لەسەر دەنگۆی دووبارە دانانەوەی فەرمانبەرانی خانەنشینكراو لە رێگەی گرێبەستەوە،
پەیوەندی بە مەغدید عەریف قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران كرد و رەتی كردەوە كە لە ئێستادا ئەو جۆرە گەندەڵییە بوونی مابێت و دەڵێ:” دوای چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم و جێبەجێكردنی سیستەمی بایۆمەتری، ئەو خانەنشینانەی دووبارە لە فەرمانگەی خۆی یان فەرمانگەیەكی تر بە گرێبەست مووچەیان وەردەگرت، بە رێكاری یاسایی مووچەكانیان ڕاگیرا و گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنرانەوە، ئەو جۆرە گەندەڵكاری یە چارەسەر كراوە”.
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران ئەوەش دەڵێ :” لە ئێستادا هیچ گرێبەستێكی لەو جۆرە نییە لە سۆران، لە هەر فەرمانگەیەكیش گومانی هەبوونی ئەو جۆرە گرێبەستانە هەبێت، لە رێگەی وەزارەتی دارایی رێكاری یاسایی دەگرینەبەر و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.”