ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٦٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٢٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٨ سەنت بوو.
پێشتر هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان بڕیاریاندا کە بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
































































