زاری كرمانجی-دیانا
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەكانی هەسنان و سیتكان، سەربە ناحیەی دیانا.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” له لایەن كۆمپانیای شارین، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، كاركردن لە ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندەكانی هەسنان و سیتكان، سەربە ناحیەی دیانا بەردەوامی هەیە”.
پڕۆژەی ئاوی ئەم دوو گوندە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەگوژمەی 273 ملیۆن و 327 هەزار دینار جێبەجێ دەكرێت.