زاری كرمانجی-سۆران:
دەنگدەرانی قەزای ناوەندی سۆران ئاگادار دەكرێنەوە، ئەوانەی دەیانەوێت بێبەش نەبن لە هەڵبژاردن و مافی دەنگدانیان نەفەوتێت، پێویستە سەردانی بنكەی هەڵبژاردنی سۆران بكەن، لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران، بۆ ئەنجامدانی ئەم كارانەی خواروە:.
1- گواستنەوەی شوێنی دەنگدان.
2- راستكردنەوەی ناو و تەمەن و كوم و كۆڕییەكانی دیكە.
3- مامەڵەی ونبوونی كارتی دەنگدان.
4- تۆماركردنی ناوی ئەوانەی لەدایكبووی ساڵانی (2004-2005) هەروەها ئەوانەی تا ئێستا كارتی دەنگدانیان نییە، یان وێنە لەسەر كارتەكانیان نییە.
5- پێدانەوەی كارتی دەنگدان بەوانەی پێش ساڵی 2021 ناوی خۆیان تۆمار كردووەو هێشتا كارتیان وەرنەگرتووەتەوە.
پێداویستییەكان بۆ خۆتۆمار كردن لە بنكەكانی دەنگدان ” كارتی نیشتیمانی یان رەگەزنامەی عێراقی، كارتی زانیاری، پسولەی خۆراك ” بۆ ئەم كردارانە پێویستە كەسەكە خۆی ئامادەبێت.
تێبینی:
ئەنجامدانی ئەم كارانە تا 11—8-2023 بەرداوام دەبێت، ناونیشان: هۆڵی بۆنەكانی سۆران، بنكەی كۆمسیۆنی سۆران 1226 بۆ هەڵبژاردنەكان-عێراق.