ئا/شەهلا رەشید
شارەزایانی بواری تەندروستی جیهانی ئاشكرایان كردووە” هەموو مرۆڤێك رۆژانە نزیكەی 100 تاڵ لە قژی دەوەرێت ئەوەش شتێكی ئاساییە، بەڵام كێشە لەوەدایە ئەگەر ژمارەكە 100 تاڵی تێپەڕاند، پێدەچێت رووبەڕووی كێشەی دەروونی، سترێس و تێكچوونی هۆرمۆنەكان هاتبێتەوە یاخود بەهۆی بەكارهێنانی كەرەستە كیمیاییەكانەوە بێت، بۆیە باشتر وایە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن بۆ ئەوەی هۆكاری نەخۆشییەكە و وەرینی قژیان بزانن، زۆرجار هەندێك كەس پێیان وایە قژیان دەوەرێت، ئەگەر ئەم وەرینە لە رەگەوە نەبێت و تەنها پچڕان بێت ئاساییە، بەڵام وەرینێكی زۆر لە تاڵەكانی قژ پێویستی بەچارەسەری بەپەلە هەیە، چونكە ئەو وەرینە هۆشیاركەرەوەیەكە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی و هەبوونی كێشەیەكی تەندروستی.
هەروەها باسیان لەوەشكردووە” كاتی گۆڕینی وەرزەكان، كەشوهەوا و خۆ لاواز كردن هۆكارێكی دیكەی قژ وەرینن بەتایبەتیلای خانمان، بۆیە پێویستە ئەو كەسانە زیاتر گرنگی بەقژیان بدەن، بیپارێزن، كەرەستەی سروشتی و شامپۆی كوالیتی باش بەكاربهێنن، هاوكات دەبێ بۆ تەندروستی قژیان خواردنیان رێك و هاوسەنگ بكەنەوە.