زاری كرمانجی- سۆران
رێبوار سەیفەدین، بەرپرسی بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی ئاشتی، بە زاری كرمانجی راگەیاند: پیاوێكی تەمەن سەرووی 40 ساڵان، دەرمانی قركردنی مێروو دەخواتەوە، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی ئاشتی لەبەر ناجێگیری باری تەندروستی رەوانەی هەولێر كرا.
بەرپرسی بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی ئاشتی، ئاشكراشی كرد: ئەوندە دەرمانی خواردبوویەوە تەنانەت ژووری نەخۆشخانەكەش پڕ ببوو لە بۆنی دەرمانەكە، چەند جارێكیش رشایەوە، بەڵام سوودی نەبوو، بۆیە لەبەر ناجێگیری باری تەندروستی رەوانەی هەولێر كرا.
رێبوار سەیفەدین، بەرپرسی بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی ئاشتی، گوتیشی: زۆرجار حاڵەتی لەو شێوەیە بۆمان هاتووە، بەڵام زیاتر بۆ مەرامی خۆ كوژی بووە، بەڵام وەكو خێزانەكەی دەڵێ، ئەمە بە مەبەستی خۆ كوشتن نەبووە و باری دەروونی تەواو نییە و زۆرجار گەشكە دەگرێت”.