زاری کرمانجی – سۆران :
چەند خولێک بەر لە ئێستا، کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەستیپێکرد.
دوێنێ 16 ی تەممووزی 2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بودجە و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەیەکی باڵای جێبەجێکردنی بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکردووە.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، شاندی حکومەتی عێراق یش لەلایەن کازم ئەلحەسەنی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری سەرۆکایەتی دەکرێت .