پشتیوان كەریم -سۆران:
بارزان میر عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: دوای ئەوەی تا ناوەڕاستی ئەم مانگە مۆڵەت درابوو بە خاوەن ئەو تەكسیە تایبەتانەی كە كاری گواستنەوەی هاووڵاتییان دەكەن لۆگۆ لە ئۆتۆمبێلەكانیان بدەن، ئەگەر ئەو كارە نەكەن لە دوای ئەو وادەیە پۆلیسی هاتووچۆ دەبێت ئیجرائات وەربگرێت.
بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، روونیشیكردەوە: لەو رێژە زۆرە تەكسیەی كە لە سنووری پارێزگای هەولێر كاری گواستنەوە دەكەن، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا ئێستا شەش هەزار تاكسی ماوە كە لۆگۆیان لێنەداوە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان 111 تاكسی دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە مۆڵەتی كاركردنیان و گواستنەوەی سەرنشینیان پێدراوە، هەروەها بڕیامان داوە لە 1-8 ئەو شۆفێرانەی كە لە ناو بازاڕ كاری گواستنەوەی هاووڵاتییان دەكەن تا ئەم بەروارە مۆڵەتیان پێبدەن ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن بە تەكسی ئەگەر تا ئەو وادەیە نەیانكرد بەتاكسی بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆ بازگە دادەنێین و دەست بە ئیجرائاتی خۆمان دەكەین.