پشتیوان كەریم- سۆران:
ئەمڕۆ دووشەمlە، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەرە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕدا بەهای زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەروارد لەگەڵ دوێنێ گۆڕان بەسەر ئۆنسەی زێردا هاتووە و هەر ئۆنسەیەك زێڕیش بە 1955 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو:” سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەن كە نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 474 هەزار دینار، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 435 هەزار دینارە، هەروەها نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 415هەزار دینار, یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 354 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .”