زاری كرمانجی -سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بۆ مام ناوەند. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
کەشناسی راشیگەیانووە، سبەی سێ شەممە 18ی تەممووزی 2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی