مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
بارز ئەحمەد، بەرپرسی بنکەی کۆمیسیۆنی بارزان، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” بۆ ئەوەی دەنگدەران بێ بەش نەبن لە هەڵبژاردن و مافیان نەفەوتێت لە ئێستادا ئەم کارانە لە بنکەکەمان هەیە وەکو نەقل و ناو راست کردنەوە، مامەڵەی ونبوون و تۆمارکردنی دەنگدەرانی ساڵی 2004-2005 کە تاوەکو ئێستا کارتی دەنگدانیان نیە یان ئەوانەی کارتی دەنگدانیان وێنەی لەسەر نییە.”
بارز ئەحمەد، دەشڵێ:” دەنگدەر بۆ خۆ تۆمارکردن پێویستە کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری و پسولەی خۆراکی پێبێت.