پشتیوان كەریم- سۆران:
وتەبێژی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمساڵ نزیكەی دە رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە غابات ودارستانەكان تۆمار كراون.
عەقید ئەمیر خۆشەوی، وتەبێژی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سۆران، گوتیشی: هۆكارەكانی ئاگر كەوتنەوە نادیارن، بەشێكیان بەهۆی شۆرتی كارەبا و بەشێكیش بەهۆی پاش ماوەی جگەرە بووە.
وتەبێژی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سۆران، دەشڵێ: داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لەكاتی گەشتن كردن بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئاگر بكەن بەو پێیەی لەم وەرزەدا پووشێكی زۆر هەیە لە ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر و تەشەنەكردنی خێرا ئاگر لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین وریا بن لە هەڵكردنی ئاگر و فرێدانی پاشماوەی جگەرە، چونكە زیانی گیانی و ماددی بە ژینگە و ئاژەڵان دەگەێنێت.