محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
هەفتەی رابردوو بەردی بناغەی پڕۆژەی بە دووسایدكردنی رێگای سپیلك- خەلیفان دانرا, بۆ كاركردن لەو رێگایە دەبێت ئەو دوكانانەی نزیكن لە شەقامی سەرەكی چۆڵ بكرێن.
حەیدەر پیشەی دوكاندارە بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە دوێنێەوە ئاگاداركراوینەتەوە مۆڵەتی 72 كاتژمێرێتان هەیە بۆ ئەوەی دوكانەكانتان چۆڵ بكەن”.
ئەو كاسبكارە دەشڵێت” دوكانەكانمان پڕن لەكەل و پەلی خواردەمەنی و داوامان كردووە مۆڵەتی زیاترمان بدەنێ بۆ ئەوەی تووشی زیانی ماددی نەبین.