شەهلا سۆفی-سۆران:
تیمی فێرگەی كۆنگ فۆتۆای جاگوار بەشداری كرد لە پێشبڕكێی نێودەوڵەتی لەسلێمانی. لەو پێشبڕكێیە دا كە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی MMA لە عێڕاق ڕێكخرابوو، یاریزانانی ئیدارهی سۆران بە ئەنجامی زۆر باش گەڕانەوە”.
لەم پاڵەوانییەدا ڕەوا بەخشی، تووانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەم لەكێشی (٧٠ كغم ) بەدەست بێنێت، هەروەها یاریزان سەدرەدین سرێشمەیی بە پلەی یەكەم لە كێشی (٥٢كغم) و داوەتی هەڵبژاردەی عێڕاق كرا، یاریزان وڵات محەمەد بەرامبەر یاریزانی بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.