مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
بەرێوەبەری دارایی زانكۆی سۆران، دەڵێت: ” زانكۆی سۆران تاكە زانكۆیە پێش هەموو زانكۆكان پاڵپشتی دارایی قوتابیانی دابەشكردوە، لە ئێستاشدا چەكی دەرماڵەی چوار مانگی قوتابیانمان ئامادەكردووە.
قابیل زرار محەمەد، بەرێوەبەری دارایی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” زانكۆی سۆران تاكە زانكۆ بووە، پێش هەموو زانكۆكانی كوردستان پاڵپشتی دارایی قوتابییانی دابەشكردوە و لە ئێستادا دەرماڵەی چوار مانگمان دابەشكردوە، هەروەها رەزامەندی دراوە بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی چوار مانگی دیكە.”
بەرێوەبەری دارایی زانكۆی سۆران، دەشڵێ:” چەكمان ئامادەكردوە ئەگەر پارەی پێویست هەبێت لە بانك، لە ماوەیەكی نزیكدا پاڵپشتی دارایی قوتابیان دابەش دەكرێت، نزیكەی 4305 قوتابی زانكۆی سۆران سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی ئەم هاوكارییە.