زاری كرمانجی – هەولێر:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، کورسی خوێندن بە خۆڕایی (لە زانکۆ تایبەتەکان، خوێندنی پارالێل و ئێواران) بۆ وارسی شەهیدان تەرخاندهكات.
له راگهیهندراوێكی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستیدا هاتووه: لە هەر بەشێک لە زانکۆ، پەیمانگە تایبەتەکان، خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان، پێنج کورسی بەخۆڕایی بۆ وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخاندەکرێت.
له میانهی كۆبوونهوهی ئارام محهممهد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و عەبدوڵڵا حاجی مهحموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، گفتوگۆ لەبارەی رێنمایی تایبەت بە خزمەتگوزاری (خوێندن و تەندروستی) کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان كرا.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لهمبارهیهوه گوتی: “لە خوێندنی بەرایی/ بەکالۆریۆس و دبلۆم، خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا و خوێندنی تایبەت، بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندیەتی، هەوڵمانداوە زۆرترین ئاسانکاری و خزمەت پێشکەش بە وارسی شەهیدان بکەین و دەرفەت و هەلی خوێندنیان بۆ دەستەبەربکەین”.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپاتیکردەوە، لە سێکتەری خوێندنی باڵا دەتوانرێت زۆرترین خزمەت و ماف و بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستەبەربکرێت.