زاری کرمانجی – سۆران :
بە پێی ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بڕیار وایە ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تەممووزی 2023، دەست بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان بکرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە ڕێکەوتی 22ی 02ی 2023، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەکەی بە کەرتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتیکردنی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆیییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023، هاوشێوەی ساڵی خوێندنی 2021-2022).