پشتیوان کەریم- سۆران:
ئەمڕۆ یەک شەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لەکاتی کردنەوەی بازاڕی بۆڕسەدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بە بەراورد بە دوێنێ بەجێگیری ماوەتەوە و گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، هاوکات گۆڕانکاری بەسەر بەشێک لە جۆرەکانی دیکەی دراودا هاتووە کە هەریەک لە پاوەن و یۆرۆ بەرزبوونەوەی زیاتریان بەخۆیەوە بینیوە .
لای خۆیەوە حاجی محیەدین، ئەوەشی خستەڕوو:” کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەن کە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 148,250دینارە، 100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی بە چوار ملیۆن و950 هەزار تمەن، هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیارو 626 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەهای 100 یۆرۆش بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت, هاوکات 100 پاوەند بەرامبەر بە 130دۆلار، 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,700 دیناری عێراقیە, 100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت .”