زاری كرمانجی- چۆمان:
لە كابینەی نۆیەم بەگوژمەی زیاتر لە 45 ملیار دینار زیاتر لە 400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای چۆمان جێبەجێ كراون، یان لە قۆناغی جێبەجێ كردندان، هاووڵاتییانیش خۆشحاڵن بەجێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژانە.
سوارا ئەكرەم، قایمقامی چۆمان، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوو لە دەڤەری باڵەكایەتی 412 پڕۆژە بەگوژمەی 45 ملیار دینار جێبەجێ كراون، یان ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
قایمقامی چۆمان، گوتیشی: لە دوای هاتنە كایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەوە گڕوتینێكی زیاتری خستە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و ئێستا چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجی لە قۆناغی جێبەجێ كردندان.