زاری كرمانجی- سۆران:
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، ساڵانە حكومەتی هەرێم ڕۆژانی 1ی موحەڕەم بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە دەكاتە پشووی فەرمی، بەڵام ڕاگەیاندنی پشووەكە لە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم خۆیەتی.
بەپێی ڕۆژمێری حکوومەتی ههرێمی کوردستان، كە بۆنە و پشووە فەرمییەكانی دیاری كردووە و لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كراوە، دوو ڕۆژی ئەم مانگە بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی (1ی موحەڕەم) و عاشوراوە دەبن بە پشووی فەرمی.
وەك لە ڕۆژمێرەكەی حكوومەتی هەرێمدا دیاری كراوە، ڕۆژی (سێ شەممە) ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٣ بەبۆنەی سەری كۆچییەوە (1ی موحەڕەم) پشووی فەرمییە و ڕۆژی (پێنج شەممە) ٢٧ی تەمووز بەبۆنەی عاشوراوە (10ی موحەڕەم) لە سەرجەم داموودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.
هەر بەپێی ڕۆژمێرەكە، ڕۆژی ٣١ی مانگ، كە دەكاتە ساڵرۆژی ئەنفالی بارزانییەکان وەك یادی ئەو تاوانەی ڕژێمی بەعس دیاری كراوە، بەڵام پشوو نییە.